Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | په‌یوه‌ندی
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
له‌ به‌غدا سولفه‌ی سه‌د مووچه‌ی خه‌رج ده‌كرێت
11 / 1 / 2010

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدڕاڵ رایگه‌یاند، سولفه‌ی 100 مووچه‌یی له‌ ئێستا ته‌نها مووچه‌ خۆره‌كانی خاوه‌ن پله‌ یه‌ك له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دوو بانكی عێراقی ده‌گرێته‌وه‌.


فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا گووتی: "به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌ر دوو بانكی رافیده‌ین و ره‌شید به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه‌ سولفه‌ی (سه‌د مووچه‌) بدرێته‌ هه‌موو هاووڵاتیان، بۆیه‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ده‌درێته‌ كارمه‌ندانی ئه‌و دوو بانكه‌.

 

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی گووتیشی: "ئه‌و سلفه‌یه‌ خاوه‌ن پله‌ یه‌كه‌كان (وه‌زیر، ئه‌ندام په‌رله‌مان، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كان و راوێژكاران) ده‌گرێته‌وه‌".

 

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دواتر به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی گشت فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی فایز كرایه‌ له‌ 5% كه‌ بۆ هاووڵاتیان له‌ 8% ـه‌.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، فازل نه‌بی له‌مه‌ڕ پێدانی سولفه‌ی 17 ملیۆنی بۆ كڕینی ئۆتۆمبیڵ، گووتی: "ئه‌و پێشنیازه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و دوو بانكه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت كراوه‌ و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ دایه‌ و ده‌مانه‌وێت گشتگیر بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بگرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ئێستا ته‌نها له‌ بانكه‌كان كه‌وتۆته‌ واری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و كاری پێده‌كرێت"

.
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 152000 DI
100 $ 118700 DI
132.5تمه‌ن 150 DI
1 مليون لیره‌ی تورکی 800 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 510دۆلار
1 تەن شیشى تورکى 540دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 100دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 93 دۆلار
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved