 |
كۆمپانیایه‌كی كوه‌یتی به نیازه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێك بكه‌وێت
11 / 1 / 2010
كۆمپانیای ئه‌جیلیتی كوه‌یتی كه تۆمه‌تباره به گرانفرۆشی به ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، به‌نیازه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێك بكه‌وێت.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی كۆمپانیایه‌كه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی بۆرسه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، تێیدا هاتووه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه و هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه و هیچ گره‌نتییه‌كیش نییه بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه.
ده‌سته‌ی دادوه‌رانی باڵای ئه‌مه‌ریكا مانگی رابردوو تۆمه‌تێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی كۆمپانیای ئه‌جیلیتی كرووه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق و كوه‌یت، كه عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مۆری كردووه.
داواكاری گشتی دۆسیه‌كه (جێنتێری شێلنات) گوتوویه‌تی: "ئاراسته كردنی ئه‌و تۆمه‌ته دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ساڵی هاتووه كه له گرێبه‌سته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه، ئه‌ویش زیادكردنی نرخی ئه‌و خۆراكانه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانمان دابینی كردووه".
جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌جیلیتی تۆمه‌تباره به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئاڵۆز به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌یكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زانیاری و پسوله‌ی خه‌رجكردنی نادروستی به‌و وه‌زاره‌ته داوه.
ئه‌و كۆمپانیایه له ئایاری 2003 و ته‌مموزی 2005 سێ گرێبه‌ستی سه‌ره‌كی بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به تێچووی8.5 ملیار دۆلار برده‌وه و ئێستا 6 تۆمه‌تی ئاراسته كراوه. .
|
|
| 1 مليون لیره‌ی تورکی |
800 DI |
|
| نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
| 1 تەن شیشى هەولیر |
510دۆلار |
| 1 تەن شیشى تورکى |
540دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
100دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
93 دۆلار |
|
|