Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | په‌یوه‌ندی
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
قه‌یرانی ئابووری جیهانی، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نابێت
12 / 1 / 2010

به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/هه‌ولێر - قه‌یرانى ئابورى كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ سه‌رانسه‌رى وڵاَتانى جیهانى گرتۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ولاَتانى ئه‌وروپى و ئه‌مریكى و له‌ دوو مانگى رابردووشدا ناوه‌نده‌ بازرگانیه‌كانیه‌كانى دوبه‌یى هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان بنكى ئه‌مریكى و ئه‌روپى ولاَتانى جیهان هه‌ره‌سیان هێنا، پێده‌چێت كاریگه‌ریه‌كى ئه‌و تۆى نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ "شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان" سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان  را‌یگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوردستان له‌ ئێستادا زیاتر لایه‌نى هاورده‌ى هه‌یه‌ و كارگه‌ و كارخانه‌ى گه‌وره‌ و لایه‌نى هه‌نارده‌ى نییه، قه‌یرانى ئابورى نایگرێته‌وه‌."

 

سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌: "ئه‌و وڵاَتانه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، زیاتر ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌نارده‌یان زۆره‌ و كاره‌كانیان له‌ رێگه‌ى بۆرسه‌وه‌ راده‌په‌رێنن."

 

شێخ مسته‌فا گوتی: قه‌یرانی ئابووری كاریگه‌رى له‌سه‌ر كوردستان نییه‌، به‌ڵام پێده‌چێت زیانێكى كه‌مى هه‌بێت بۆ ئه‌و بازرگانانه‌ى كه‌ پێشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَتانه‌دا كردووه‌، ئه‌ویش له کاتی ئێستادا نابێت"

.
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 152000 DI
100 $ 118700 DI
132.5تمه‌ن 150 DI
1 مليون لیره‌ی تورکی 800 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 510دۆلار
1 تەن شیشى تورکى 540دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 100دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 93 دۆلار
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved