له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆندی له‌گه‌ڵ 10 كۆمپانیای بیانی‌دا واژۆكردوه.
له‌مباره‌یه‌وه، بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق "موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م" رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆندی له‌گه‌ڵ 10 كۆمپانیای جۆراوجۆردا واژۆ كردوه.
وتیشی: ئه‌و كۆمپانیایانه پسپۆڕن له بواری كاری نه‌وتدا.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانه و دامه‌زراندنی ده‌زگاكانیان بۆ ده‌ستپێكردن به‌كاره‌كانیان، كاتێكی زۆری ده‌وێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، جێبه‌جێكردنی بۆنده‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه پێویستی به‌كاتێكی زۆره.
.