وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی نیشتمانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی كرێچیان جێبه‌جێ ده‌كات كه به‌شێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی نیشتمانیدا، وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه ی عێراق 500 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له سه‌رتاسه‌ری عێراق دروست ده‌كات كه 70 هه‌زار یه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و مۆڵه‌تدان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان "كامه‌ران موفتی رايگه‌یاند كه له‌و پڕۆژه نیشتمانیه به‌شێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌ش ده‌بێت.
وتیشی: ئه‌و پڕۆژه‌یه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.
جێی ئاماژه‌یه به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه، عێراق پێویستی به 1.5 ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون.
. .