حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌بی هانبدات بێنه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئاسانكاری و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ كێشكردنی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی بۆ هه‌رێم، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی هانبدرێن بێنه هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و مۆڵه‌تدان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان "كامه‌ران موفتی" رايگه‌یاند، له دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، به تێر و ته‌سه‌لی باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه تاوه‌كو زۆرترین سه‌رمایه‌داری ده‌ره‌كی بێته هه‌رێم و به‌شداری بوژانه‌ی ئابووری هه‌رێم بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، نوێنه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی له عێراق ناجی ئه‌حمه‌د شه‌ڵغه‌م پێشنیازی كردوه كه كۆنگره‌ی پیاوانی خاوه‌نكاری عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت.
.