 |
نه‌خشه رێگای نوێی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
22 / 7 / 2010
له‌باره‌گای یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی هێنانی كاڵای كوالێتی به‌رز، كونسوڵی نوێی بازرگانی ئێران، ئاغای عه‌باسی‌و شێخ مسته‌فا عه‌بدلڕه‌حمان، سه‌رۆكی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان، نه‌خشه رێگای بازگانی نێوانیان ئاشكراكرد. له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی بازرگانی نوێی ئیرانی، ئاغای عه‌باسی، له‌باره‌گای یه‌كێتی هاورده‌وناردنكارنی كوردستان، نه‌خشه رێگای بازرگانی نوێی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ شێخ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی هاورده‌وناردنكاراندا ئاشكراكرد. شێخ مسته‌فا عه‌بدلڕه‌حمان، سه‌رۆكی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان،رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم‌و تاران‌دا رێكده‌خرێت، بۆ ئه‌و كۆمپانیا ئێرانیانه‌ی دێنه كوردستانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی هاورده‌وناردنكارانه‌وه، كارئاسانیان بۆبكرێت، وایش بڕیاره چه‌ند كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه داواكارییه‌ك بوو كه پێشكه‌شی ئاغای عه‌بباسیمان كرد به‌وه‌ی كارئاسانی بۆ ڤیزای سێ مانگی بكرێت و ڤیزای شه‌ش مانگیش بۆ بازرگانان دابین بكه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاغای عه‌بباسی به‌ڵێنیدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریه . شێخ مسته‌فا وتیشی: به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی له‌نێوان وه‌فدی بازرگانی ئیران‌و كوردستاندایه، ده‌بێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كوالێتیان به‌رزبێت، ماده‌ی پاراستنی كه‌مبێت، چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش سه‌ر پێچی له‌وپرۆتۆكۆله‌دا بكات به‌توندی سزاده‌دێت.
.
|
|
| 1 مليون لیره‌ی تورکی |
800 DI |
|
| نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
| 1 تەن شیشى هەولیر |
510دۆلار |
| 1 تەن شیشى تورکى |
540دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
100دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
93 دۆلار |
|
|