 |
یه‌كێتی هاورده و ناردنكاران پرۆتۆكۆلێكی بازركانی له گه‌ڵ میسر واژۆكرد
29 / 7 / 2010
له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی گشتی هاورده و ناردنكارانی یه‌كێتی گشتی ژووره بازرگانیه‌كانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ، پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی هاوبه‌ش واژووكرا . له‌وباره‌یه‌وه سه‌ید عه‌لی دقله ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی گشتی هاورده و ناردنكارانی یه‌كێتی گشتی ژووره بازرگانیه‌كانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری میسری عه‌ره‌بی كرانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزتر باڵی كێشا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه سیاسی و بازرگانی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وڵاتی میسر‌و هه‌رێمی كوردستاندا ، هاتنی ئێمه‌ش به‌شێكه له‌و راسپاردانه". سه‌ید عه‌لی وتیشی :"كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا و واژووكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆله گرنگه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری عه‌ره‌بی " . هاوكات شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه و رونیكرده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌ر چاوه كرا كه له رووی ئابوریه‌وه هه‌رێمی كوردستان به خۆیه‌وه بینیویه‌تی و داواكرا كه كۆمپانیا میسریه‌كان هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له كوردستاندا بخه‌نه گه‌ر" . له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رێز له سه‌ید عه‌لی دقله گیرا و لۆگۆی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی پێشكه‌شكرا .
.
|
|
| 1 مليون لیره‌ی تورکی |
800 DI |
|
| نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
| 1 تەن شیشى هەولیر |
510دۆلار |
| 1 تەن شیشى تورکى |
540دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
100دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
93 دۆلار |
|
|