Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | په‌یوه‌ندی
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
یەكەتیى هاوردن و ناردنكارانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ سەرمایەداران و بازرگانانى هۆڵەندى كۆ بوونەوە.
11 / 11 / 2009

 لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا شاندى بازرگانیى هۆڵەندا سەردانى هەرێمى كوردستانیان كرد بۆ مەبەستى كردنەوەى نووسینگەیان لە هەرێمى كوردستان و ئەنجامدانى كارى وەبەرهێنان، سەرۆكى ئەو شاندە پێى وایە هەرێمى كوردستان جێگەیەكى گونجاوە بۆ وەبەرهێنان.

شاندى بازرگانیى هۆڵەندا پێك هاتووە لە 20 خاوەن كۆمپانیاى هۆڵەندایى و لەسەر بانگهێشتنى سەرۆكى یەكەتیى هاوردن و ناردنكارانى كوردستان سەردانى هەرێمى كوردستانیان كردووە و لەگەڵ سەرمایەداران و بازرگانانى هەرێمى كوردستان كۆ بوونەوە.

لەوبارەیەوە شيخ مستەفا عەبدوڕەحمان سەرۆكى یەكەتیى هاوردن و ناردنكارانى كوردستان بەئاژانسى كوردستان  ڕايگەیاند لەگەڵ كۆمپانیا هۆڵەندایییەكاندا هەوڵى پتەوكردنى پێوەندییە بازرگانییەكان دەدەین بۆ ئەوەى نووسینگەیان لە هەرێمى كوردستاندا بكەنەوە، ئەوەش لەپێناوى گەشەسەندنى ژێرخانى ئابووریى هەرێمى كوردستان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى كاركردنى كۆمپانیا هۆڵەندایییەكان.

لاى خۆیەوە ڤاند ڕاخەر سەرۆكى شاندى بازرگانیى هۆڵەندا  گوتى هەرێمى كوردستان جێگەیەكى گونجاوە بۆ ئەنجامدانى وەبەرهێنان.

هەروەها گوتى هەوڵ دەدەین كۆمپانیا هۆڵەندایییەكان بهێنینە هەرێمى كوردستان، جەختیشى كردەوە لەسەر دروستكردنى ڕایەڵێكى بەهێزى بازرگانى لە نێوان كۆمپانیا هۆڵەندایییەكان و كۆمپانیاكانى هەرێمى كوردستاندا.

 ئەو شاندە بازرگانییەى هۆڵەندا لە سلێمانى كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا و تێیدا خۆشحاڵیى خۆیان دووپات كردەوە بۆ ئەنجامدانى كارى بازرگانى و وەبەرهێنان لە هەرێمى كوردستاندا.

.
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 152000 DI
100 $ 118700 DI
132.5تمه‌ن 150 DI
1 مليون لیره‌ی تورکی 800 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 510دۆلار
1 تەن شیشى تورکى 540دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 100دۆلار
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 93 دۆلار
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved