چۆن دهبیت به ئهندام؟ :
ـ بەئەندام بون و جۆرەکانى هەرکەسێک بیەوێت ببێتە ئەندام لەم یەکێتییەدا پێویستە ئەم مەرجانەى خوارەوەى تێدا بێت : 1- خاوەنى پێناسى بازرگانى بێت لە یەکێک لەژوورە بازرگانییەکان. 2- خاوەنى رەگەزنامەى عێراقى بێت. 3- خاوەنى بەڵگەنامەى سەفەرکردنى عێراقى (پاسپۆرت) بێت. 4- ئەبێت خاوەنى کەسایەتییەکى باش بێت لەبوارى بازرگانیداو هیچ پێشینەیەکى تاوانى لەکەدارى ڕەوشى نەبێت. 5- تەمەنى یاسایى تەواو کردبێت و لێهاتوویی تەواوى یاسایی هەبێت (کامل اهلیە قانونی). 6- دوو ئەندامى یەکێتیی پشتگیرى لێ بکەن. 7- هاوبەشى کردنى بەئەندام بوون و ئابوونەى ساڵانە بدات. 8- فۆڕمى داواکارى بە ئەندام بوون پڕبکاتەوە و پێشکەشى بکات. داواکارى بوون بە ئەندام پێشکەشى سەرۆکى یەکێتى دەکرێت و لە ماوەى 30 ڕۆژدا دەبێت وەڵامى قبوڵکردن یان رەتکردنەوەى ئەندامێتى بدرێتەوە، وە ئەو بڕیارەى کە لەم بارەیەوە دەدرێت داواکار دەتوانێت لە ماوەى 15 رۆَژ لە رۆژى ئاگادار کدنەوەیەوە نارەزایى لەسەر دەر ببڕێت لە بەردەم ئەنجومەنى راوێژکارى.
ـ پۆڵێنکردنى ئەندامان پۆڵێنکردنى ئەندامان و جۆرەکانى پێناسیان بەم شێوەى خوارەوە دەبێت
1-پێناسى زیووى : ئەم پێناسەیە تایبەتە بەهاوردەو ناردنکارێک کەکاڵایەکى کەم لەدەرەوەى عێراق بهێنێتە ناوەوە یان بینێرێتە دەرەوە: 2-پێناسى ئاڵتونى : ئەم پێناسەیە تایبەتە بە هاوردە و ناردنکارێک کە خاوەن کۆمپانیا بێت یاخود کۆمپانیاى نەبێت و خاوەنى بازرگانی یەکى گەورەبێت کە لەم کاتەشدا پێویست بە بڕیاری ئەنجومەن بەرێوە بردن دەکات بە پێدانى 3-پێناسى(VIP) ئەم پێناسە دەدرێت بەخاوەن کۆمپانیایەکى لێهاتوو لەبوارى هاوردەو ناردن دا کە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لە لایەن وەزارەتى بازرگانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پشتگیرى بکرێت.وە بەپێى ئەو پشتگیریە ئەو جۆرە پێناسەیە وەردەگرن 4-پێناسى سپى: خاوەنى ئەم جۆرە پێناسەیە بەشدارى هەڵبژاردن ناکەن و مافى دەنگدانیان نییەو پابەند نابن بەپێدانى هاوبەشى بەئەندام بوون و ئابوونەى ساڵانە. وە تایبەت دەبێت بە : ا- کارمەندانى یەکێتى. ب- میوانان و ئەندامانى فەخرى یەکێتی کە سوود بە یەکێتى دەگەیەنن.
ئەمەش شیوەى فۆرمەکانە کە لەلاى خوارەوە هاتوە
.
|
| 1 مليون لیرهی تورکی |
800 DI |
|
| نرخی کهرهستهی بیناسازی |
| 1 تەن شیشى هەولیر |
510دۆلار |
| 1 تەن شیشى تورکى |
540دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
100دۆلار |
| 1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
93 دۆلار |
|
|