یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلاردریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەست پێدەکاتەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سەردانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / کارت بانك و سودەکانی لە ڕووی ئابووریەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / ئایا سیناریۆی لوبنان بۆ عێراق چاوەڕوانکراوە؟دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

نابۆ وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆ بازرگانیەکان

نابۆ وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆ بازرگانیەکان

 

 

بە داخەوە لە ئیستادا کە تەواوی جیهان و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی شلۆق و ناسەقامگیری ئابووری وتەندروستیدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وە تەواوی جومگە ئابووریەکان و سەرچاوەکانی داهاتی ئەم هەرێمەی گرتۆتەوە لەم کاتەدا کە هەموو بازاڕەکانی هەرێم و خەڵکەکەی گیرۆدەی بێ داهاتی و قوتی ژیانن زۆر بە داخەوە کە چەند کۆمپانیایەك لەژێر ناونیشانی (وەگرتنی ڕسوماتی خۆڵ و خاشاك و تابلۆی بازرگانی) پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە (١٢٦) لە ٥/١٢/٢٠١٧ دەرچووە دەستیان ناوەتە بینی خەڵك و چینی فەقیر و هەژار و کاسبکارانی ئەم وڵاتە و لەم دۆخە دژوارەدا داوای وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك و تابلۆی بازرگانی دەکەن هاوکات زمانی هەڕەشە ئامێز بەکاردێنن لە ئەگەری پێنەدانی ئەو ڕسوماتەدا پێیان لە ماوەی ٣ رۆژدا و هاوکات ڕێ و شوێنی یاسایی دەگیرێتەبەر لە ژدیان و ئەو بڕە باجەش وەكو قەرز ئەژمار دەکرێت لەسەریان .

پاش ئەوەی چەندین ئەندام و کاسبکاری ناو شاری سلێمانی پەیوەندیان پێوەکردین لەسەر بوونی ئەم دیاردەیەو دروستبوونی بارگرانی بۆیان لەم کاتەدا ئێمە وەك یەکێتی هاردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان هەستاین بە ئاگادار کردنەوەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە نوسراوی فەڕیمی وەك پاڵپشتیەك بۆ چینی کاسبکاران و هاوڵاتیان ، چونکە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێم هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە لەگەڵ ئەوەی کە ئامانجی گەشەکردنی بواری بازرگانی و کەرتی پیشەسازی و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم بووە، لە هەمان کاتدا هاوکاری ئەندامەکانی بووە لە دامەزراندنی کارگەو کارخانەو گەشەپێدان و زیاد کردنی بەرهەمی ناوخۆیی وسەرنج ڕاکێشان و هێنانی کۆمپانیا و براندە جیهانیەکان بۆ هەرێم و هاوکات هاوردەکردنی بیرۆکەی تازە لە پێناو گەشە سەندنی بواری ئابووری و ناساندنی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و جیهاندا.

بۆیە ئێمە هاوکات لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار بەم بابەتە هەستاوین بە ناردنی ناڕەزایی نامەی فەڕمی بۆیان و داوای ئەوەمان لێکردوون کە بەلەبەرچاو گرتنی بارودۆخی خراپی ئابووری خەڵکی لەم کاتەدا و لە هەڵمەتی چاکسازیەکانی حکومەتدا ئەم بڕیارە هەڵبوەشێتەوەو بە یەکجاری لاببرێت، چونکە لەگەڵ ئەوەی کە حکومەت توانای پاڵپشتی کردنی هیچ کەس و خاوەنکارێکی نیە لەم دۆخەدا با نەشبێتە هۆی بارگرانی بۆیان .

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلار

 

بەمدواییە قسە و باس لەسەر لاوازبوونی پێگەی دۆلار لە سیستمی دارایی جیهاندا بووەتە باسێکی گەرم و گوڕ، بەڵام دو

زیاتر بخوینەرەوە

گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئانۆ جه‌وهه‌ر،رایگه‌یاند، له‌ رۆژی (٢٠٢٠/

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)