یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلاردریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەست پێدەکاتەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سەردانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / کارت بانك و سودەکانی لە ڕووی ئابووریەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / ئایا سیناریۆی لوبنان بۆ عێراق چاوەڕوانکراوە؟دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / هاوردەکردنی کاڵا (بەشی یەکەم)

گۆشەی ئابووری / هاوردەکردنی کاڵا (بەشی یەکەم)

گۆشەی ئابووری / هاوردەکردنی کاڵا (بەشی یەکەم)


گرنگی بوونی ڕێکخراوێکی ئابووری وەك یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان وە ڕوانگەی بیری یەکێتی بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێم.


یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە هەوڵی داوە پڕۆژەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بە سێ قۆناغ هەژماری بکات ، کاری لەسەر بکات بەم شێوەیەی لای خوارەوە:


قۆناغی یەکەم: هاوردەکردنی کاڵا بۆ ناو هەرێمی کوردستان


قۆناغی دووەم : گرنگیدان بە دانانی کارخانەی ستراتیجی


قۆناغی سێییەم: هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی لە ناو هەرێم بۆ دەرەوەی هەرێم


 


قۆناغی یەکەم :


ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦ وە توانیویەتی تێکەڵی گشت کاسبکاران و هاوردەکاران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان ببێت و لە نزیکەوە کۆبوونەوەی هەمە جۆریان لەگەڵ دا بکات و هانیان بدات کە بتوانن پێکەوە هەوڵ بدەن گەشە بە کاری بازرگانی خۆیان بدەن ، لەم ڕێکخراوە دا کۆببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.


بۆیە بەرەبەرە کۆمەڵێك خاوەن ئەزموونی بواری هاوردەکاران پەیوەندییان بەم ڕێکخراوەوە کردوو زۆر خۆنەویستانە هەوڵیان دا کاری ڕێکخراو بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بە ئەنجام بگەیەنن.


لەو کاتەدا گەشت کردن بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی بەرفراوان نەبوو بەڵام ئەم ڕێکخراوە توانی هەر لە سەرەتاوە پەیوەندی تەواو دروست بکات لەگەڵ ڕێکخەری پێشانگاو کۆنگرە بازرگانییەکان وە پەیوەندی دروست کرد لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی جیهان لە بغداد کە ئەو کات باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی جیهان چالاك نەبوون لە هەرێمی کوردستان.


بۆیە توانرا مانگانە کۆمەڵێکی زۆر لە هاوردەکاران بە وەڤد سەردانی پێشانگا و کۆنگرە بازرگانییەکان بکەن و لە نزیکەوە کاڵاکانی ئەو وڵاتانە ببینن و سەردانی کارخانەکانیان بکەن.


سەرەتا لە وڵاتی چین و تایلەند و هندستان دەستی پێکرد لە ئێستادا دەبینین هەندێك لەو کۆمپانیایانەی کە کاڵا دەگوازنەوە لە وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ وەفدی یەکێتی هاوردەکاران سەردانی چینیان کردووە و لەو ڕێگایەوە توانیویانە گەشە بە کارەکانیان بدەن و بگەن بەوەی کە کۆمپانیا لە چین دابمەزرێنن.


ئێمە سەرەتا ئامانجمان هاوردەکردنی کاڵا بوو بە کوالێتی زۆر باش هەوڵ بدرێت بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەمە جۆرەی کاڵای بیانی پێوە دیار بێت وە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانی پێ دەوڵەمەند بکرێت.


 


لەگەڵ ئەوەش دا هەوڵمان ئەدا کە خاوەن کۆمپانیا و کارخانە دەرەکییەکان بانگێشت بکەین لە هەرێمی کوردستان ئۆفیس بکەنەوە  و لقی کۆمپانیاکانیان دامەزرێنن لەبەر دوو ئامانج:


 


١- بۆ ئەوەی کاڵای دەرەکی بە نرخی گونجاو و کوالێتی باش بگەیەننە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی هاوردەکارانی خۆمان.


٢- بۆ ئەوەی حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە بتوانن زیاتر گرنگی بە هەرێمی کوردستان بدەن و باڵیۆزخانەکانیان هاوکاری تەواوی هاوردەکاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بن.


 


جێی دڵخۆشیە کە ئەم قۆناغە بەسەر کەوتووی بە ئەنجام گەیەنرا هەر چەند کەم و کورتیشی تێدا بووە بەڵام گرنگ ئەوەیە ئامانجەکەمان توانیویەتی سەرکەوتوی زۆر بە دەست بێنێت.


لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەمانبینی کە هەندێك بەرژەوەندی و ویستی خۆیی لە ئەو کەسانەی کە کاڵایان هاوردە ئەکرد گوێیان بە کوالێتی کاڵاکان نەدەدا شتی خراپیش ئەهات بەڵام پاش ئەوەی کە ئێمە بە دواداچوونمان بۆ کرد ئەو کەسانە هیچ بنەمایەکی بازرگانیان تێدا نەبوو وە سەرکەوتووش نەدەبوون یان ئیفلاسیان دەکرد یان وازیان لە کاری بازرگانی دەهێنا بۆیە بنەمای بازرگان (تاجر) بەم شێوەیەیە :


ت (تاء) = تقوی      لە خواترس


أ (ألف) = أخلاق     خاوەن ڕەوشت


ج (جیم) = الجرأة     بوێری و چاونەترس


ر (رأ) = رحیم       بەبەزەیی


 


بەڵام جێی دڵخۆشییە زۆرترین کە سایەتی کە کاری بازرگانی لە هەرێم دا دەکەن خاوەن ئەو چوار سیفەتانەن ئەوەش لە ڕۆژی تەنگانە دەردەکەوێت وەك لە ڕۆژی کەرەنتینەکە لە مانگەکانی مارچ و ئەپریلی ٢٠٢٠ کە زۆر لە هاوردەکاران فریای ماڵە هەژارەکان دەکەوتن هەتا ئێستا بەردەوام ئەو بازرگانانە کاری خێرخوازی دەکەن، ئەمەش مەبەستمان بازرگانێکە کە خۆی خۆی دروست کردووە نەك وەك هەندێك لە پڕ هەڵتۆقاون بۆیە ئێمە درود دەنێرین بۆ هەموو بازرگانێکی خێرخواز لە هەرێمی کوردستان.


 


نوسینی: شێخ مصطفی عبدالرحمن / سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران


تازەتریــــن هــــەواڵ

گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلار

 

بەمدواییە قسە و باس لەسەر لاوازبوونی پێگەی دۆلار لە سیستمی دارایی جیهاندا بووەتە باسێکی گەرم و گوڕ، بەڵام دو

زیاتر بخوینەرەوە

گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئانۆ جه‌وهه‌ر،رایگه‌یاند، له‌ رۆژی (٢٠٢٠/

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)