یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلار

گۆشەی ئابووری / ئاوابوونی خۆری دۆلار

 

بەمدواییە قسە و باس لەسەر لاوازبوونی پێگەی دۆلار لە سیستمی دارایی جیهاندا بووەتە باسێکی گەرم و گوڕ، بەڵام دوای هاتنەئارای ئەم دۆخەی ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە خەریکە هەرەسی دۆلار دەبێتە حەقیقەت.

دوای شەڕی جیهانیی دووەم (زێـــڕ) پارسەنگی دراوە جیهانیەکان بوو و بەرزی و نزمی بەهای هەر دراوێک بەو دەپێورا بە دۆلاری ئەمریکیشەوە، بەڵام لەسەرەتای حەفتاکانەوە نیکسۆنی سەرۆکی ئەمریکا دۆلاری لەو پێوانە جیهانیە دابڕی و بەهاکەی لە زێڕ جیاکردەوە، لەوکاتە بەدواوە ئەمریکا دەستکراوەبوو بۆ چاپکردنی دۆلار بەبێ حسابکردن بۆ بوونی یەدەگی زێڕ لەبەرامبەریدا، بەمەش قەبارەی ئابووری ئەمریکا و هێزە سەربازیەکەی و فشاری لەسەر وڵاتان وایکرد دۆلار ببێتە دراوی قورس و پێوەری دروای وڵاتانی دیکە و لە هەموو جیهاندا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەدۆلارەوە بکرێت.

بەڵام لە ئێستادا ئەم پێگەیەی دۆلار کەوتووەتە بەرهەڕەشەیەکی جددی و دووبارە ناوەندە دارایی و ئابووریەکانی جیهان باس لە گەڕانەوەی زێــڕ دەکەن وەک پێوەری دارایی دراوەکان، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە:

۱ـ سیستمی سەرمایەداری بە تایبەتی نوسخە لیبڕالیەکەی تەرکیزی لەسەر بۆڕسە و بەرزی و نزمی پشکەکانە، ئەمەش قەبارەی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنان دیاری ناکات و ئەگەری مایەپووچبوون زۆر بەرزە تێیدا.

۲ـ لە میانەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دۆلارێکی بێشومار چاپکراوە و دەکرێت، ئەمەش وادەکات بەهای نەختینەیی دۆلار دابەزێت و هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی بەدواوەیە.

۳ـ چیــن (مۆتەکەی ئابووری ئەمریکا) تاکە وڵاتە کە بەهای دراوەکەی پەیوەست نیە بە دۆلارەوە و بەگوڕ و تینەوە بەرەوپێش دەچێت لە ڕووی ئابووریەوە، بەمزووانە (٥ تا ۱۰ ساڵیتر) دەبێتە یەکەم ئابووری جیهان و پێش ئەمریکا دەکەوێت، چیتر ڕازی نابێت دۆلار پێوەری جیهان بێت، یان دەبێت بگەنە ڕێککەوتن لەسەر دووبارە گێڕانەوەی زێڕ بۆ پێوان یاخود یوانی چینی دەبێتە کێبەرکێکاری دۆلار، لە هەردوو ئەگەرەکەشدا دۆلار زیان دەکات.

بەڵام ئەوەی گرنگە:

بێبەهابوونی دۆلار مانای بەرزبوونەوەی دراوەکانیتر نیە، واتا پێمانوانەبێت کە دۆلار بێبایەخ بوو دیناری عیراقی یان تمەنی ئێرانی یان هەر دراوێکیتر بەرزدەبێتەوە، بەڵکو لەگەڵیدا هەموو دراوەکان بێبەها دەبن، هەڵاوسان دەبێت، نرخ بەرزدەبێتەوە، تەنها ئەوەی خۆڕاگر دەبێت و بەردەوام بەهاکەی بەرزدەبێتەوە (زێڕ)ە.

ئەمە تا ئەوکاتەی سیستمێکی نوێ بۆ جیهان دادەڕێژرێت کە ئەمریکا و چین لەسەری ڕێکدەکەون، ئەمەش بەپێی ڕای شارەزایان تا 2025 دەخایەنێت.

 

نووسینی : د.ئیسماعیل بەرزنجی / ی.پڕۆفسیۆر لە زانکۆی سلێمانی


تازەتریــــن هــــەواڵ

کونسوڵی نوێی بەشی ئابووری کونسوڵیەتی ئێران دەست بەکار بوو.

بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز شاهـ ویلایەتی بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەك ک

زیاتر بخوینەرەوە

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین

لە درێژەی پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و  س

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)